Al-Alaq

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌. اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ
2 ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه‌. خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ
3 بخوێنه‌، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌. اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ
4 ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه‌. الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
5 ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون. عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ
6 نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن. كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى
7 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه‌. أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى
8 (ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که‌): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه‌). إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى
9 باشه‌، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!... أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى
10 له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!... عَبْدًا إِذَا صَلَّى
11 ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!! أَرَأَيْتَ إِن كَانَ عَلَى الْهُدَى
12 یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!... أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى
13 ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات. أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّى
14 ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟! أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى
15 نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین). كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ
16 ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه‌). نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ
17 ئینجا وازی لێبهێنه‌، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران). فَلْيَدْعُ نَادِيَه
18 ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن). سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ
19 نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که‌، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژو سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌. كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ
;