1 |
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/097001.mp3
|
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ |
2 |
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/097002.mp3
|
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ |
3 |
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره). |
/content/ayah/audio/hudhaify/097003.mp3
|
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ |
4 |
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد). |
/content/ayah/audio/hudhaify/097004.mp3
|
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ |
5 |
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/097005.mp3
|
سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ |