Ash-Shams

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا). وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا
2 سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت. وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا
3 سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات. وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا
4 سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت. وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا
5 سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه‌. وَالسَّمَاء وَمَا بَنَاهَا
6 سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه‌. وَالْأَرْضِ وَمَا طَحَاهَا
7 سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه‌. وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا
8 جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه‌. فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا
9 (سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه‌. قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا
10 بێگومان نائومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد. وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا
11 قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه‌، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا. كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَاهَا
12 کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که‌). إِذِ انبَعَثَ أَشْقَاهَا
13 جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه‌، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه‌. فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ نَاقَةَ اللَّهِ وَسُقْيَاهَا
14 که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌). فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنبِهِمْ فَسَوَّاهَا
15 له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت. وَلَا يَخَافُ عُقْبَاهَا
;