| 1 |
سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092001.mp3
|
وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى |
| 2 |
به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092002.mp3
|
وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّى |
| 3 |
سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092003.mp3
|
وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنثَى |
| 4 |
به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد). |
/content/ayah/audio/hudhaify/092004.mp3
|
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّى |
| 5 |
جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092005.mp3
|
فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى |
| 6 |
بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092006.mp3
|
وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى |
| 7 |
ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092007.mp3
|
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى |
| 8 |
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092008.mp3
|
وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى |
| 9 |
بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092009.mp3
|
وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى |
| 10 |
ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092010.mp3
|
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى |
| 11 |
ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092011.mp3
|
وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّى |
| 12 |
به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092012.mp3
|
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَى |
| 13 |
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092013.mp3
|
وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَى |
| 14 |
جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092014.mp3
|
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّى |
| 15 |
ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092015.mp3
|
لَا يَصْلَاهَا إِلَّا الْأَشْقَى |
| 16 |
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا). |
/content/ayah/audio/hudhaify/092016.mp3
|
الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّى |
| 17 |
جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092017.mp3
|
وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى |
| 18 |
ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/092018.mp3
|
الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى |
| 19 |
له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092019.mp3
|
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَى |
| 20 |
(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092020.mp3
|
إِلَّا ابْتِغَاء وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى |
| 21 |
سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/092021.mp3
|
وَلَسَوْفَ يَرْضَى |