1 |
کاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084001.mp3
|
إِذَا السَّمَاء انشَقَّتْ |
2 |
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084002.mp3
|
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ |
3 |
هه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084003.mp3
|
وَإِذَا الْأَرْضُ مُدَّتْ |
4 |
هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084004.mp3
|
وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ |
5 |
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084005.mp3
|
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ |
6 |
ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084006.mp3
|
يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَى رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ |
7 |
جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی... |
/content/ayah/audio/hudhaify/084007.mp3
|
فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ |
8 |
ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084008.mp3
|
فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا |
9 |
به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084009.mp3
|
وَيَنقَلِبُ إِلَى أَهْلِهِ مَسْرُورًا |
10 |
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084010.mp3
|
وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاء ظَهْرِهِ |
11 |
ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084011.mp3
|
فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا |
12 |
ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084012.mp3
|
وَيَصْلَى سَعِيرًا |
13 |
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084013.mp3
|
إِنَّهُ كَانَ فِي أَهْلِهِ مَسْرُورًا |
14 |
بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084014.mp3
|
إِنَّهُ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ |
15 |
نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084015.mp3
|
بَلَى إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا |
16 |
سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084016.mp3
|
فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ |
17 |
به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084017.mp3
|
وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ |
18 |
به‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084018.mp3
|
وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ |
19 |
ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084019.mp3
|
لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ |
20 |
که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/084020.mp3
|
فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ |
21 |
کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/084021.mp3
|
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ |
22 |
دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084022.mp3
|
بَلِ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ |
23 |
خوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/084023.mp3
|
وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ |
24 |
(که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/084024.mp3
|
فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ |
25 |
جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/084025.mp3
|
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ |