1 |
سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085001.mp3
|
وَالسَّمَاء ذَاتِ الْبُرُوجِ |
2 |
به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085002.mp3
|
وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ |
3 |
به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/085003.mp3
|
وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ |
4 |
به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085004.mp3
|
قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ |
5 |
ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085005.mp3
|
النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ |
6 |
ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085006.mp3
|
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ |
7 |
له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085007.mp3
|
وَهُمْ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ |
8 |
ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری... |
/content/ayah/audio/hudhaify/085008.mp3
|
وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ |
9 |
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085009.mp3
|
الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ |
10 |
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085010.mp3
|
إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ |
11 |
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085011.mp3
|
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْكَبِيرُ |
12 |
به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085012.mp3
|
إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ |
13 |
به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085013.mp3
|
إِنَّهُ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ |
14 |
هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران). |
/content/ayah/audio/hudhaify/085014.mp3
|
وَهُوَ الْغَفُورُ الْوَدُودُ |
15 |
خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085015.mp3
|
ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدُ |
16 |
هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085016.mp3
|
فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ |
17 |
ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی). |
/content/ayah/audio/hudhaify/085017.mp3
|
هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْجُنُودِ |
18 |
که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085018.mp3
|
فِرْعَوْنَ وَثَمُودَ |
19 |
به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085019.mp3
|
بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي تَكْذِيبٍ |
20 |
(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن |
/content/ayah/audio/hudhaify/085020.mp3
|
وَاللَّهُ مِن وَرَائِهِم مُّحِيطٌ |
21 |
(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085021.mp3
|
بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ |
22 |
که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/085022.mp3
|
فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ |