1 |
سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079001.mp3
|
وَالنَّازِعَاتِ غَرْقًا |
2 |
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079002.mp3
|
وَالنَّاشِطَاتِ نَشْطًا |
3 |
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079003.mp3
|
وَالسَّابِحَاتِ سَبْحًا |
4 |
هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079004.mp3
|
فَالسَّابِقَاتِ سَبْقًا |
5 |
سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079005.mp3
|
فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا |
6 |
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079006.mp3
|
يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ |
7 |
دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079007.mp3
|
تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ |
8 |
له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079008.mp3
|
قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ |
9 |
خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079009.mp3
|
أَبْصَارُهَا خَاشِعَةٌ |
10 |
(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟... |
/content/ayah/audio/hudhaify/079010.mp3
|
يَقُولُونَ أَئِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِي الْحَافِرَةِ |
11 |
کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079011.mp3
|
أَئِذَا كُنَّا عِظَامًا نَّخِرَةً |
12 |
(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079012.mp3
|
قَالُوا تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ |
13 |
(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079013.mp3
|
فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ |
14 |
جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079014.mp3
|
فَإِذَا هُم بِالسَّاهِرَةِ |
15 |
(ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079015.mp3
|
هَلْ أتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى |
16 |
کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا: |
/content/ayah/audio/hudhaify/079016.mp3
|
إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى |
17 |
بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079017.mp3
|
اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى |
18 |
پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079018.mp3
|
فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَى أَن تَزَكَّى |
19 |
تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079019.mp3
|
وَأَهْدِيَكَ إِلَى رَبِّكَ فَتَخْشَى |
20 |
(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079020.mp3
|
فَأَرَاهُ الْآيَةَ الْكُبْرَى |
21 |
(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079021.mp3
|
فَكَذَّبَ وَعَصَى |
22 |
له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079022.mp3
|
ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَى |
23 |
خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی: |
/content/ayah/audio/hudhaify/079023.mp3
|
فَحَشَرَ فَنَادَى |
24 |
من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079024.mp3
|
فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى |
25 |
ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079025.mp3
|
فَأَخَذَهُ اللَّهُ نَكَالَ الْآخِرَةِ وَالْأُولَى |
26 |
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079026.mp3
|
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِّمَن يَخْشَى |
27 |
باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079027.mp3
|
أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاء بَنَاهَا |
28 |
به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079028.mp3
|
رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا |
29 |
شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079029.mp3
|
وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا |
30 |
دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079030.mp3
|
وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا |
31 |
ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079031.mp3
|
أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءهَا وَمَرْعَاهَا |
32 |
کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079032.mp3
|
وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا |
33 |
(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079033.mp3
|
مَتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ |
34 |
جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته). |
/content/ayah/audio/hudhaify/079034.mp3
|
فَإِذَا جَاءتِ الطَّامَّةُ الْكُبْرَى |
35 |
ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079035.mp3
|
يَوْمَ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ مَا سَعَى |
36 |
دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/079036.mp3
|
وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَن يَرَى |
37 |
جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/079037.mp3
|
فَأَمَّا مَن طَغَى |
38 |
ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/079038.mp3
|
وَآثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا |
39 |
ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/079039.mp3
|
فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى |
40 |
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست... |
/content/ayah/audio/hudhaify/079040.mp3
|
وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى |
41 |
بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079041.mp3
|
فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى |
42 |
پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/079042.mp3
|
يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا |
43 |
جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/079043.mp3
|
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَاهَا |
44 |
بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079044.mp3
|
إِلَى رَبِّكَ مُنتَهَاهَا |
45 |
بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079045.mp3
|
إِنَّمَا أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَاهَا |
46 |
ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/079046.mp3
|
كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَاهَا |