1 |
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). |
/content/ayah/audio/hudhaify/080001.mp3
|
عَبَسَ وَتَوَلَّى |
2 |
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080002.mp3
|
أَن جَاءهُ الْأَعْمَى |
3 |
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080003.mp3
|
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى |
4 |
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080004.mp3
|
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ الذِّكْرَى |
5 |
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080005.mp3
|
أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى |
6 |
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080006.mp3
|
فَأَنتَ لَهُ تَصَدَّى |
7 |
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080007.mp3
|
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى |
8 |
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/080008.mp3
|
وَأَمَّا مَن جَاءكَ يَسْعَى |
9 |
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080009.mp3
|
وَهُوَ يَخْشَى |
10 |
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080010.mp3
|
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّى |
11 |
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080011.mp3
|
كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ |
12 |
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080012.mp3
|
فَمَن شَاء ذَكَرَهُ |
13 |
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080013.mp3
|
فِي صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ |
14 |
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080014.mp3
|
مَّرْفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةٍ |
15 |
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080015.mp3
|
بِأَيْدِي سَفَرَةٍ |
16 |
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080016.mp3
|
كِرَامٍ بَرَرَةٍ |
17 |
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080017.mp3
|
قُتِلَ الْإِنسَانُ مَا أَكْفَرَهُ |
18 |
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/080018.mp3
|
مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ |
19 |
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/080019.mp3
|
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ |
20 |
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/080020.mp3
|
ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ |
21 |
له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080021.mp3
|
ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ |
22 |
پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080022.mp3
|
ثُمَّ إِذَا شَاء أَنشَرَهُ |
23 |
به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080023.mp3
|
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ |
24 |
ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080024.mp3
|
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ إِلَى طَعَامِهِ |
25 |
بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080025.mp3
|
أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاء صَبًّا |
26 |
له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080026.mp3
|
ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا |
27 |
ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080027.mp3
|
فَأَنبَتْنَا فِيهَا حَبًّا |
28 |
هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080028.mp3
|
وَعِنَبًا وَقَضْبًا |
29 |
هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080029.mp3
|
وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا |
30 |
باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080030.mp3
|
وَحَدَائِقَ غُلْبًا |
31 |
جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080031.mp3
|
وَفَاكِهَةً وَأَبًّا |
32 |
(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080032.mp3
|
مَّتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ |
33 |
جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080033.mp3
|
فَإِذَا جَاءتِ الصَّاخَّةُ |
34 |
ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080034.mp3
|
يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ |
35 |
هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی... |
/content/ayah/audio/hudhaify/080035.mp3
|
وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ |
36 |
له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی... |
/content/ayah/audio/hudhaify/080036.mp3
|
وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ |
37 |
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080037.mp3
|
لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ |
38 |
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080038.mp3
|
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ |
39 |
ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080039.mp3
|
ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ |
40 |
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080040.mp3
|
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ |
41 |
دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080041.mp3
|
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ |
42 |
ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/080042.mp3
|
أُوْلَئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ |