Al-Qari'a

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 (یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته‌: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت. الْقَارِعَةُ
2 ئاخۆ_القارعه‌_چی بێت؟ مَا الْقَارِعَةُ
3 (تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که‌_القارعه‌_چی یه‌!! وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ
4 ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه‌. يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ
5 کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه‌). وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ
6 جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت. فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ
7 ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه‌. فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ
8 ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێرو چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت). وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ
9 ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه‌) فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ
10 جا تۆ چووزانی (هاویه‌) چیه‌؟! وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ
11 ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه‌). نَارٌ حَامِيَةٌ
;