1 |
(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری. |
/content/ayah/audio/hudhaify/102001.mp3
|
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ |
2 |
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102002.mp3
|
حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ |
3 |
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102003.mp3
|
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ |
4 |
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/102004.mp3
|
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ |
5 |
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102005.mp3
|
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ |
6 |
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102006.mp3
|
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ |
7 |
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102007.mp3
|
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ |
8 |
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/102008.mp3
|
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ |