Al-Sharh

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟! أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ
2 ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟! وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ
3 ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟! الَّذِي أَنقَضَ ظَهْرَكَ
4 ناوو ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده‌). وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ
5 به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت. فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا
6 بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت. إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا
7 جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه‌، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه‌. فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ
8 با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن. وَإِلَى رَبِّكَ فَارْغَبْ
;