Al-Fajr

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 سوێند به به‌ره‌به‌یان. وَالْفَجْرِ
2 سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن). وَلَيَالٍ عَشْرٍ
3 سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان) وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ
4 به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا). وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ
5 ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟! هَلْ فِي ذَلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ
6 ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد. أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ
7 که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد). إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ
8 له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه‌. الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ
9 ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟ وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ
10 هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا). وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ
11 ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌. الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ
12 جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا. فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ
13 (دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزاو خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن. فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ
14 به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت. إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ
15 جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه‌، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره‌) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای. فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ
16 به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم. وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ
17 نه‌خێر ئه‌و شتانه‌، هیچی وا نیه‌، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره‌، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه‌، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیرو بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن. كَلَّا بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ
18 هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران. وَلَا تَحَاضُّونَ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ
19 میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن). وَتَأْكُلُونَ التُّرَاثَ أَكْلًا لَّمًّا
20 ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن). وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبًّا جَمًّا
21 نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا. كَلَّا إِذَا دُكَّتِ الْأَرْضُ دَكًّا دَكًّا
22 په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه‌). وَجَاء رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا
23 ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه‌، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟! وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى
24 (ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌‎) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه‌. يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي
25 جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات. فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُ أَحَدٌ
26 که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات. وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُ أَحَدٌ
27 (شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...). يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ
28 بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه‌. ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً
29 ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه‌. فَادْخُلِي فِي عِبَادِي
30 بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه‌. وَادْخُلِي جَنَّتِي
;