Al-A'la

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه‌. سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى
2 ئه‌‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێرو ته‌واویی کردووه‌. الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى
3 ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه‌. وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى
4 ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه‌. وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَى
5 (به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو. فَجَعَلَهُ غُثَاء أَحْوَى
6 { ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه‌، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت. سَنُقْرِؤُكَ فَلَا تَنسَى
7 مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن. إِلَّا مَا شَاء اللَّهُ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى
8 جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین. وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَى
9 که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن. فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَى
10 بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت. سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَى
11 خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت... وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى
12 ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا. الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى
13 له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که‌) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت. ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى
14 بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و... قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّى
15 ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌. وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى
16 که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته‌. بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا
17 له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا). وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى
18 بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه‌. إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى
19 (له‌وانه‌) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و موسا. صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى
;