1 |
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ك له په‌ریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه: به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072001.mp3
|
قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا |
2 |
هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کرد‌و هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072002.mp3
|
يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا |
3 |
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ری بڕیارداوه نه نه‌وه‌ش. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072003.mp3
|
وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَدًا |
4 |
به‌ڕاستی بێ دین و یاخیه‌که‌مان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موومان گومڕا بکات). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072004.mp3
|
وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطًا |
5 |
ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ری هه‌رگیز درۆ به‌ناوی خواوه ناکه‌ن!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/072005.mp3
|
وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا |
6 |
به‌ڕاستی پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان (په‌ریه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر مانوویان کردن (به‌خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072006.mp3
|
وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا |
7 |
جا بێگومان په‌ریه‌کانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072007.mp3
|
وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَدًا |
8 |
ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072008.mp3
|
وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاء فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا |
9 |
ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072009.mp3
|
وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَّصَدًا |
10 |
جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072010.mp3
|
وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا |
11 |
بێگومان ئێمه که‌سانی چاك و دیندارمان هه‌یه، هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که‌به‌و شێوه‌یه نین، ئێمه جاران ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی هه‌مه جۆرمان گرتبووه‌به‌ر (به‌ڵام ئێسته به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕون و دیاره). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072011.mp3
|
وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَدًا |
12 |
ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچن له زه‌ویدا، هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072012.mp3
|
وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعجِزَ اللَّهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَبًا |
13 |
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو، یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێ‌کرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت، له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072013.mp3
|
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا |
14 |
به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌ر فرازی دۆزیوه‌ته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072014.mp3
|
وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا الْقَاسِطُونَ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُوْلَئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا |
15 |
به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شه‌کان به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌ریه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072015.mp3
|
وَأَمَّا الْقَاسِطُونَ فَكَانُوا لِجَهَنَّمَ حَطَبًا |
16 |
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072016.mp3
|
وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُم مَّاء غَدَقًا |
17 |
تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072017.mp3
|
لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَمَن يُعْرِضْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِ يَسْلُكْهُ عَذَابًا صَعَدًا |
18 |
دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072018.mp3
|
وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا |
19 |
جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072019.mp3
|
وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًا |
20 |
پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072020.mp3
|
قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا |
21 |
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/072021.mp3
|
قُلْ إِنِّي لَا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا |
22 |
بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072022.mp3
|
قُلْ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ اللَّهِ أَحَدٌ وَلَنْ أَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا |
23 |
به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072023.mp3
|
إِلَّا بَلَاغًا مِّنَ اللَّهِ وَرِسَالَاتِهِ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا |
24 |
هه‌تا کاتێك هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینن، ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌که‌ی که‌مه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072024.mp3
|
حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ أَضْعَفُ نَاصِرًا وَأَقَلُّ عَدَدًا |
25 |
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان ده‌کرێت نزیکه یاخود ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072025.mp3
|
قُلْ إِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُ رَبِّي أَمَدًا |
26 |
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072026.mp3
|
عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا |
27 |
مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/072027.mp3
|
إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا |
28 |
تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/072028.mp3
|
لِيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالَاتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا |