1 |
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره). |
/content/ayah/audio/hudhaify/068001.mp3
|
ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ |
2 |
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن) |
/content/ayah/audio/hudhaify/068002.mp3
|
مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ |
3 |
بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068003.mp3
|
وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ |
4 |
به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068004.mp3
|
وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ |
5 |
سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068005.mp3
|
فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ |
6 |
شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068006.mp3
|
بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ |
7 |
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068007.mp3
|
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ |
8 |
تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068008.mp3
|
فَلَا تُطِعِ الْمُكَذِّبِينَ |
9 |
ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068009.mp3
|
وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ |
10 |
به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068010.mp3
|
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ |
11 |
ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068011.mp3
|
هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ |
12 |
زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068012.mp3
|
مَنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ |
13 |
له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068013.mp3
|
عُتُلٍّ بَعْدَ ذَلِكَ زَنِيمٍ |
14 |
هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068014.mp3
|
أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ |
15 |
کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068015.mp3
|
إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ |
16 |
ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068016.mp3
|
سَنَسِمُهُ عَلَى الْخُرْطُومِ |
17 |
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068017.mp3
|
إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ |
18 |
بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068018.mp3
|
وَلَا يَسْتَثْنُونَ |
19 |
ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068019.mp3
|
فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ |
20 |
ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068020.mp3
|
فَأَصْبَحَتْ كَالصَّرِيمِ |
21 |
ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068021.mp3
|
فَتَنَادَوا مُصْبِحِينَ |
22 |
با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068022.mp3
|
أَنِ اغْدُوا عَلَى حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَارِمِينَ |
23 |
ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068023.mp3
|
فَانطَلَقُوا وَهُمْ يَتَخَافَتُونَ |
24 |
ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068024.mp3
|
أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا الْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ |
25 |
به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068025.mp3
|
وَغَدَوْا عَلَى حَرْدٍ قَادِرِينَ |
26 |
کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068026.mp3
|
فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوا إِنَّا لَضَالُّونَ |
27 |
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068027.mp3
|
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ |
28 |
له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068028.mp3
|
قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ |
29 |
ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068029.mp3
|
قَالُوا سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ |
30 |
ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068030.mp3
|
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَلَاوَمُونَ |
31 |
وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068031.mp3
|
قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا طَاغِينَ |
32 |
ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068032.mp3
|
عَسَى رَبُّنَا أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَا إِنَّا إِلَى رَبِّنَا رَاغِبُونَ |
33 |
سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068033.mp3
|
كَذَلِكَ الْعَذَابُ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ |
34 |
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068034.mp3
|
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ |
35 |
ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068035.mp3
|
أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ |
36 |
ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068036.mp3
|
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ |
37 |
ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068037.mp3
|
أَمْ لَكُمْ كِتَابٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ |
38 |
تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068038.mp3
|
إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ |
39 |
یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068039.mp3
|
أَمْ لَكُمْ أَيْمَانٌ عَلَيْنَا بَالِغَةٌ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ |
40 |
پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068040.mp3
|
سَلْهُم أَيُّهُم بِذَلِكَ زَعِيمٌ |
41 |
ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/068041.mp3
|
أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء فَلْيَأْتُوا بِشُرَكَائِهِمْ إِن كَانُوا صَادِقِينَ |
42 |
ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068042.mp3
|
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ |
43 |
ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات). |
/content/ayah/audio/hudhaify/068043.mp3
|
خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ وَقَدْ كَانُوا يُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ وَهُمْ سَالِمُونَ |
44 |
وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068044.mp3
|
فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَذَا الْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ |
45 |
من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068045.mp3
|
وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ |
46 |
ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/068046.mp3
|
أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ |
47 |
ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/068047.mp3
|
أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ |
48 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068048.mp3
|
فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ الْحُوتِ إِذْ نَادَى وَهُوَ مَكْظُومٌ |
49 |
ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/068049.mp3
|
لَوْلَا أَن تَدَارَكَهُ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِ لَنُبِذَ بِالْعَرَاء وَهُوَ مَذْمُومٌ |
50 |
به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی). |
/content/ayah/audio/hudhaify/068050.mp3
|
فَاجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَجَعَلَهُ مِنَ الصَّالِحِينَ |
51 |
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/068051.mp3
|
وَإِن يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ |
52 |
له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/068052.mp3
|
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ |