1 |
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه.. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062001.mp3
|
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ |
2 |
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062002.mp3
|
هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ |
3 |
له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062003.mp3
|
وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ |
4 |
ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062004.mp3
|
ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاء وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ |
5 |
وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062005.mp3
|
مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ |
6 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)! |
/content/ayah/audio/hudhaify/062006.mp3
|
قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاء لِلَّهِ مِن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
7 |
که‌چی ئه‌وانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌زانن چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، خوایش زانایه به کار‌و کرده‌وه‌ی سته‌مکاران. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062007.mp3
|
وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ |
8 |
پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062008.mp3
|
قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ |
9 |
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062009.mp3
|
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ |
10 |
جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062010.mp3
|
فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ |
11 |
(پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/062011.mp3
|
وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا قُلْ مَا عِندَ اللَّهِ خَيْرٌ مِّنَ اللَّهْوِ وَمِنَ التِّجَارَةِ وَاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَ |