Al-Ikhlas

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله‌_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه‌). قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ
2 خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره‌، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات. اللَّهُ الصَّمَدُ
3 هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه‌. لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ
4 هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت. وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ
;