Al-Humaza

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت. وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ
2 ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه‌، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه‌). الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ
3 واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟ يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ
4 نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه‌. كَلَّا لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ
5 جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه‌؟ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ
6 بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا. نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ
7 ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفرو خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه‌) الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ
8 بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه‌). إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌ
9 (خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت). فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةٍ
;