Al-Qamar

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که‌: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ
2 خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه‌ وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ
3 حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت وَكَذَّبُوا وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءهُمْ وَكُلُّ أَمْرٍ مُّسْتَقِرٌّ
4 بێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن) وَلَقَدْ جَاءهُم مِّنَ الْأَنبَاء مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ
5 ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده‌ حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ
6 گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار فَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُّكُرٍ
7 خوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکاری زه‌وی داده‌پۆشن) خُشَّعًا أَبْصَارُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌ مُّنتَشِرٌ
8 زۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافرو خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه‌: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته‌ مُّهْطِعِينَ إِلَى الدَّاعِ يَقُولُ الْكَافِرُونَ هَذَا يَوْمٌ عَسِرٌ
9 پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته‌، زۆریش پیاهه‌ڵشاخان و دژایه‌تی کرا كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ فَكَذَّبُوا عَبْدَنَا وَقَالُوا مَجْنُونٌ وَازْدُجِرَ
10 (ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری بردو وتی: خوایه‌، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه‌ فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ
11 ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه‌ فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ
12 هه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُونًا فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ
13 ئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه‌) وَحَمَلْنَاهُ عَلَى ذَاتِ أَلْوَاحٍ وَدُسُرٍ
14 له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح) تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا جَزَاء لِّمَن كَانَ كُفِرَ
15 به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزاو تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه‌؟ وَلَقَد تَّرَكْنَاهَا آيَةً فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
16 سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزاو تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه‌؟ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
17 بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
18 قه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟ كَذَّبَتْ عَادٌ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
19 بێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توندو سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند) إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي يَوْمِ نَحْسٍ مُّسْتَمِرٍّ
20 خه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو تَنزِعُ النَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ
21 سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزاو تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه‌؟ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
22 بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
23 سمودیش هه‌موو بێدارکردنه‌وه و داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِالنُّذُرِ
24 جا وتیان: باشه‌، ڕه‌وایه‌، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟! فَقَالُوا أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ
25 ئایا ڕاسته‌له‌نێوان ئێمه‌دا وه‌حی و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه‌کرابێت، نه‌خێر شتی وا نابێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ر کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به‌گه‌وره‌یی ده‌کات!! أَأُلْقِيَ الذِّكْرُ عَلَيْهِ مِن بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ
26 سبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێ درۆزن و خۆپه‌رست و خۆ به‌گه‌وره‌زانه‌ سَيَعْلَمُونَ غَدًا مَّنِ الْكَذَّابُ الْأَشِرُ
27 بێگومان ئێمه ئه‌و وشتره‌ی که‌بیانوومان گرت، له‌به‌رد په‌یدامان کرد، به‌وه‌ش تاقیمان کردنه‌وه‌، جا _ ئه‌ی چالح _ چاودێریان بکه‌، بزانه‌چی ده‌که‌ن، خۆگرو ئارامگریش به (له‌به‌رامبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه‌) إِنَّا مُرْسِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ فَارْتَقِبْهُمْ وَاصْطَبِرْ
28 هه‌واڵیشیان بده‌رێ: که‌ئاوه‌که‌به‌شکراوه (ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که‌) ئیتر له‌رۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاوه‌که‌قه‌ده‌غه‌یه له‌وان وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاء قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ كُلُّ شِرْبٍ مُّحْتَضَرٌ
29 (قه‌ومی ناله‌بار له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌رئه‌وه‌) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریداو سه‌ری بڕی فَنَادَوْا صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَى فَعَقَرَ
30 سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزاو تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه‌؟ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
31 ئه‌وسا ئێمه‌ش به‌یه‌ک ده‌نگی به‌هێزی سامناک (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند) و وه‌ک گژوگیای وشک (که‌کۆده‌کرێته‌وه و ژێر پێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ
32 بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
33 : هۆزی لوط یش بروایان به‌هیچ بێدار کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ بِالنُّذُرِ
34 بێگومان ئێمه ئه‌وانیشمان به‌رد باران کرد (هه‌روه‌ها ژێره‌و ژوریش کران)، جگه‌له‌لوگ و خاوو خێزانی ئیمانداری که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕزگارمان کردن إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّا آلَ لُوطٍ نَّجَّيْنَاهُم بِسَحَرٍ
35 ئه‌و ڕزگار کردنه‌نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت نِعْمَةً مِّنْ عِندِنَا كَذَلِكَ نَجْزِي مَن شَكَرَ
36 به‌ڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتیان)، له‌تۆڵه‌ی توندوبه‌هێزی ئێمه‌، که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه و بڕوایان پێی نه‌بوو وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا بِالنُّذُرِ
37 ئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه‌، ده‌بچێژن سزاو سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من. وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ
38 بێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توندو به‌ئێش چوار ده‌وری گرتن و دایگرتن وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌ مُّسْتَقِرٌّ
39 ده بچێژن سزاو سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌شت و ناپوخته‌کان) فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ
40 بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
41 بێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکه‌ره‌وه‌کان هاتن وَلَقَدْ جَاء آلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ
42 بڕوایان به‌هه‌ر هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نه‌کرد، ئه‌وسا ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی خوایه‌کی باڵاده‌ست و به‌توانا كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُّقْتَدِرٍ
43 باشه‌... ئایا کافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ئا ئه‌وانه‌که‌له‌ناومان بردن؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن که‌باسکراون؟ أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِّنْ أُوْلَئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَاءةٌ فِي الزُّبُرِ
44 یان ده‌ڵێن ئێمه هه‌موومان کۆین و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ
45 له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت و هه‌ڵدێن (له‌غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی) سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ
46 جگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت کاتی لێ پرسینه‌وه‌یانه‌، که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره‌ بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ
47 به‌ڕاستی تاوانبارو تاوانکاران له‌گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ
48 ڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ
49 بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه‌ إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ
50 فه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه ده‌ڵێین ببه‌ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت وه‌ک چاو تروکاندنێک وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ
51 بێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی خوانه‌ناسی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه‌، جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
52 هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته چاودێره‌کان تۆمارکراوه‌ وَكُلُّ شَيْءٍ فَعَلُوهُ فِي الزُّبُرِ
53 هه‌رچی وردو درشت هه‌یه‌، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه‌ وَكُلُّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ مُسْتَطَرٌ
54 بێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ
55 له شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به‌ده‌سته‌وه‌ فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ
;