Ar-Rahman

Change Language
Change Surah
Change Recitation

Kurdish: Burhan Muhammad-Amin

Play All
# Translation Ayah
1 خوای میهره‌بان، کانگای سۆزو ڕه‌حمه‌ت. الرَّحْمَنُ
2 قورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه‌( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا ) عَلَّمَ الْقُرْآنَ
3 هه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه‌ خَلَقَ الْإِنسَانَ
4 هه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه‌ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ
5 خۆرو مانگیشی به‌حسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون له‌خولگه‌کانیاندا له‌سووڕانه‌وه‌دان الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ
6 ئه‌ستێره و دره‌خته‌کان، ڕوه‌که‌بێ قه‌دو دره‌خته‌به‌رزه‌کان هه‌موویان، سوژده‌ده‌به‌ن بۆ دروستکاریان ( له‌نه‌خشه‌ی دیاری کراو ده‌رناچن که‌بۆیان دانراوه‌) وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ
7 ئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه‌( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه‌، بۆیه‌، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا ) وَالسَّمَاء رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ
8 ئێوه‌ش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با ته‌رازوو پێوه‌رتان ڕێکوپێک بێت و سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن أَلَّا تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ
9 دادپه‌روه‌ر بن له کێشان و پێواندا، ته‌رازوو بازیی مه‌که‌ن و که‌م فرۆشی ئه‌نجام مه‌ده‌ن. وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ
10 زه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا به‌رنه‌سه‌ر ) وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ
11 جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر، هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ
12 هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه‌ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ
13 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
14 ئاده‌میزادی درستکردووه‌له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری خَلَقَ الْإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ
15 په‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه‌ وَخَلَقَ الْجَانَّ مِن مَّارِجٍ مِّن نَّارٍ
16 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
17 خوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه‌ رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ
18 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
19 ئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ
20 چونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوورو ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه ) بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ
21 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
22 له‌و دوو جۆر ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌چن ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن ) يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ
23 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
24 هه‌رچی که‌شتی هه‌یه له‌ده‌ریاکاندا وه‌ک به‌یداخ، وه‌ک شاخ هاتوچۆ ده‌که‌ن، هه‌ر خوایش خاوه‌نیانه‌ وَلَهُ الْجَوَارِ الْمُنشَآتُ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ
25 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
26 هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ
27 ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ
28 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
29 هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد ) يَسْأَلُهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ
30 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
31 ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا ) سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَا الثَّقَلَانِ
32 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
33 ئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ
34 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
35 خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنتَصِرَانِ
36 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
37 کاتێک دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌کو گوڵێکی سوور دێته به‌رچاو، یاخود وه‌ک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئه‌مه‌ش قۆناغێکه له‌قۆناغه‌کانی تێکچوونی ) فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاء فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ
38 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
39 ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شت ڕوون و ئاشکرایه‌، پرسیار له‌گوناهانی ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ناکرێت، ( ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌قۆناغێک بێت له‌قۆناغه‌کان، که‌به‌روخساریان جیاده‌کرێنه‌وه ) فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُسْأَلُ عَن ذَنبِهِ إِنسٌ وَلَا جَانٌّ
40 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
41 ئینجا تاوانکارو گوناهباران به‌رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌ست گیر ده‌کرێت له‌ناوچه‌وانیان و قاچیان و گڵۆڵیان ده‌که‌ن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ
42 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
43 ده‌وترێت: ئه‌مه‌ئه‌و دۆزه‌خه‌یه تاوانباران بڕیاریان پێی نه‌بوو هَذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا الْمُجْرِمُونَ
44 جا له‌نێوان ئاگرو ئاوی گه‌رمدا که‌به‌سه‌رچاوه‌یاندا ده‌کرێت هه‌ر ده‌خولێنه‌وه‌ يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ آنٍ
45 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
46 بۆ ئه‌و که‌سه‌ش له‌مقامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوه‌ئاماده‌یه وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ
47 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
48 ئه‌و دوو باخه‌ش خاوه‌نی دارو دره‌ختی گه‌ڵا ناسک و جوان و بریسکه‌داره‌ ذَوَاتَا أَفْنَانٍ
49 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
50 دوو سه‌رچاوه‌ی له‌کانی و ئاوی سازگاریان تیادایه‌و به‌خوڕ به‌جۆگه‌له‌کاندا ده‌ڕۆن فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ
51 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
52 له‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک دوو جۆریان تیادایه‌ فِيهِمَا مِن كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ
53 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
54 له‌و به‌هه‌شته‌خۆشه‌دا به‌خته‌وه‌ران له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌و جێگه و ڕێگه خۆشه‌کان، شانیان داداوه‌که‌له‌ئاوریشمی تایبه‌ت ناواخن کراوه‌، ( داخۆ به‌رگه‌که‌ی له‌چی بێت؟! ) لێکردنه‌وه‌ی هه‌ر میوه‌یه‌کیش نزیک و ئاسانه‌و دره‌خته‌کان خۆیان سه‌ر فرو ده‌هێنن بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ مُتَّكِئِينَ عَلَى فُرُشٍ بَطَائِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍ وَجَنَى الْجَنَّتَيْنِ دَانٍ
55 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
56 له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆری تیادایه که‌ته‌نها ته‌ماشای هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌وه‌وتووه‌، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ
57 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
58 ئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانی و شۆخ و شه‌نگی و قه‌شه‌نگیدا وه‌کو یاقووت و مه‌رجان وان ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن، له‌ده‌ریا ده‌رده‌هێنرێن ) كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ
59 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
60 مه‌گه‌ر پاداشتی چاکه‌ته‌نها چاکه‌نی یه؟! هَلْ جَزَاء الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ
61 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
62 جگه‌له‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که‌باس کرا، به‌هه‌شتی تریش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پله‌و پایه‌یان وا له‌خوار خاوه‌نی دوو به‌هه‌شتی ناوبراوه‌وه‌ وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ
63 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
64 ( ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش ) ئه‌وه‌نده‌سه‌وز ده‌نوێنن مه‌یله و ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌له‌جوانی و تۆخیدا مُدْهَامَّتَانِ
65 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
66 دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاویان تێدایه ( که‌دیمه‌نیان زۆر دڵفڕێنه ) فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ
67 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
68 دره‌ختی میوه‌و دارخورماو هه‌ناریان تێدایه‌ فِيهِمَا فَاكِهَةٌ وَنَخْلٌ وَرُمَّانٌ
69 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
70 له‌و به‌هه‌شتانه‌دا حۆری جوان و شۆخ و شه‌نگ و ڕه‌وشت به‌رزی تیادایه‌ فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ
71 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
72 حۆری چاوگه‌ش و چاوڕه‌ش، له‌و ده‌واره‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆیان ئاماده‌کراوه‌دوور ناکه‌ونه‌وه‌.... حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ
73 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
74 ئه‌و حۆریانه‌، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌که‌وتووه‌، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ
75 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
76 شانیان داداوه‌له‌سه‌ر پشتی سه‌وزوبای جوان و دۆشه‌کی نایاب و ڕازاوه مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ
77 جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
78 موباره‌ک و به‌رزو به‌ڕێزه ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ، چونکه‌ئه‌و زاتێکه خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ
;