1 |
چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه) |
/content/ayah/audio/hudhaify/050001.mp3
|
ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ |
2 |
خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان: |
/content/ayah/audio/hudhaify/050002.mp3
|
بَلْ عَجِبُوا أَن جَاءهُمْ مُنذِرٌ مِّنْهُمْ فَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا شَيْءٌ عَجِيبٌ |
3 |
ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت): |
/content/ayah/audio/hudhaify/050003.mp3
|
أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا ذَلِكَ رَجْعٌ بَعِيدٌ |
4 |
به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050004.mp3
|
قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنقُصُ الْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِندَنَا كِتَابٌ حَفِيظٌ |
5 |
به‌ڵام ئه‌مانه‌دژی ڕاستین و بڕوایان پێ نه‌هێناوه‌کاتێک بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ئه‌وانه‌له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/050005.mp3
|
بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَّرِيجٍ |
6 |
ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/050006.mp3
|
أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ |
7 |
هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050007.mp3
|
وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ |
8 |
ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050008.mp3
|
تَبْصِرَةً وَذِكْرَى لِكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ |
9 |
له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050009.mp3
|
وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاء مَاء مُّبَارَكًا فَأَنبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ |
10 |
هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050010.mp3
|
وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَّهَا طَلْعٌ نَّضِيدٌ |
11 |
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان... هه‌ر به‌و ئاو‌و بارانه‌شوێنه مردووه‌کان زیندووده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن ئێوه له‌خاک دێنه ده‌ره‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050011.mp3
|
رِزْقًا لِّلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَلِكَ الْخُرُوجُ |
12 |
پێش ئه‌مانیش، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆزانی... هه‌روه‌ها خاون بیره‌کان و هۆزی تمود یش. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050012.mp3
|
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ |
13 |
هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی). |
/content/ayah/audio/hudhaify/050013.mp3
|
وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَانُ لُوطٍ |
14 |
خاوه‌ن باخه‌چڕه‌کان و قه‌ومه‌که‌ی تبع یش، (که‌یه‌کێک بووه‌له‌پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حمیه‌ری لم یه‌مه‌ن)... هه‌ر یه‌کێک له‌وان باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050014.mp3
|
وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ |
15 |
ئایا ئێمه له‌سه‌ره‌تا و یه‌که‌م جاردا که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاته‌رێمان؟! نه‌خێر ماندوو نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌وان له‌گوماندا به‌رامبه‌ر به دروست بوونه‌وه‌یه‌کی تازه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050015.mp3
|
أَفَعَيِينَا بِالْخَلْقِ الْأَوَّلِ بَلْ هُمْ فِي لَبْسٍ مِّنْ خَلْقٍ جَدِيدٍ |
16 |
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت... ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050016.mp3
|
وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ |
17 |
کاتێک دوو فریشته چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، (هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو). |
/content/ayah/audio/hudhaify/050017.mp3
|
إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ |
18 |
هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050018.mp3
|
مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ |
19 |
ئه‌ی ئینسان، ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کاندا، ئه‌وسا پێت ده‌وترێت: ئا ئه‌وه‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050019.mp3
|
وَجَاءتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ |
20 |
له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌چوردا، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌وو ئاگادار کردنه‌وه‌کانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050020.mp3
|
وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ |
21 |
ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050021.mp3
|
وَجَاءتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ |
22 |
به‌یه‌که‌یه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان ده‌وتڕێت: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌نا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/050022.mp3
|
لَقَدْ كُنتَ فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ |
23 |
فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌می یه هه‌یه هه‌مووی ئه‌وه‌ته‌لای من و یاداشت و تۆمارم کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050023.mp3
|
وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ |
24 |
(دوای لێپرسینه‌وه، خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که) هه‌رچی کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/050024.mp3
|
أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ |
25 |
ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه.... |
/content/ayah/audio/hudhaify/050025.mp3
|
مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ |
26 |
ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی... که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و ئاده‌می یه فڕێ بده‌نه‌ناو سزای سه‌خته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050026.mp3
|
الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ |
27 |
هاوه‌ڵه شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه، خۆی تاوانباره، به‌ڵام خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050027.mp3
|
قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ |
28 |
(جا ئه‌وکاته‌ی شه‌یتان و ئاده‌میزاد لای خوادا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050028.mp3
|
قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُم بِالْوَعِيدِ |
29 |
ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.... من هێچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050029.mp3
|
مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ |
30 |
ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه‌خه‌ڵکی زیاتر نیه؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/050030.mp3
|
يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ |
31 |
له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیک خراوه‌ته‌وه‌له‌خواناس و پارێزکارو باوه‌ڕداران، بێ ئه‌وه‌ی دوور بێت لێیان، ده‌وترێت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/050031.mp3
|
وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ |
32 |
ئه‌مه‌ئه‌و به‌ڵێنه بوو پێتان درابوو، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زۆر ته‌وبه‌کارو خۆپارێزن له‌گوناهو نافه‌رمانی خوا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050032.mp3
|
هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ |
33 |
هه‌ر که‌س له‌خوای میهره‌بان بترسێت و له‌په‌نهاندا خۆی له‌گوناه بپارێزێت و به‌دڵێکی به‌ئاگا و ته‌وبه‌کاره‌وه‌بۆ باره‌گای خوا بگه‌ڕێته‌وه... (جا به‌و به‌خته‌وه‌ڕانه ده‌وترێت): |
/content/ayah/audio/hudhaify/050033.mp3
|
مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاء بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ |
34 |
بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئه‌وه‌ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و نه‌بڕاوه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050034.mp3
|
ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ |
35 |
هه‌رچیش داوای ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050035.mp3
|
لَهُم مَّا يَشَاؤُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ |
36 |
خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد، که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون... خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاوان و تێپه‌ر بوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/050036.mp3
|
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُم بَطْشًا فَنَقَّبُوا فِي الْبِلَادِ هَلْ مِن مَّحِيصٍ |
37 |
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌نێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050037.mp3
|
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ |
38 |
به‌ڕاستی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویه‌تیه‌کیش ڕوی تێ نه‌کردین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050038.mp3
|
وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ |
39 |
جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050039.mp3
|
فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ |
40 |
له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌کانیش. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050040.mp3
|
وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ |
41 |
گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/050041.mp3
|
وَاسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ الْمُنَادِ مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ |
42 |
ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050042.mp3
|
يَوْمَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بِالْحَقِّ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُرُوجِ |
43 |
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050043.mp3
|
إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا الْمَصِيرُ |
44 |
ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/050044.mp3
|
يَوْمَ تَشَقَّقُ الْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًا ذَلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌ |
45 |
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/050045.mp3
|
نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍ فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ |