1 |
سه‌رنجی ئایه‌تی1 (الشوری) لاپه‌ڕه483بده. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045001.mp3
|
حم |
2 |
ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه، هاتووه‌ته خواره‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045002.mp3
|
تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ |
3 |
به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045003.mp3
|
إِنَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّلْمُؤْمِنِينَ |
4 |
هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی هه‌مه‌جۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045004.mp3
|
وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَابَّةٍ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ |
5 |
هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045005.mp3
|
وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاء مِن رِّزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ |
6 |
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045006.mp3
|
تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ |
7 |
هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045007.mp3
|
وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ |
8 |
هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/045008.mp3
|
يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَى عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ |
9 |
کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا.... |
/content/ayah/audio/hudhaify/045009.mp3
|
وَإِذَا عَلِمَ مِنْ آيَاتِنَا شَيْئًا اتَّخَذَهَا هُزُوًا أُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ |
10 |
له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045010.mp3
|
مِن وَرَائِهِمْ جَهَنَّمُ وَلَا يُغْنِي عَنْهُم مَّا كَسَبُوا شَيْئًا وَلَا مَا اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاء وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ |
11 |
ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045011.mp3
|
هَذَا هُدًى وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌ مَّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ |
12 |
خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045012.mp3
|
اللَّهُ الَّذِي سخَّرَ لَكُمُ الْبَحْرَ لِتَجْرِيَ الْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ |
13 |
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045013.mp3
|
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لَّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ |
14 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی نا‌له‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن... |
/content/ayah/audio/hudhaify/045014.mp3
|
قُل لِّلَّذِينَ آمَنُوا يَغْفِرُوا لِلَّذِينَ لا يَرْجُون أَيَّامَ اللَّهِ لِيَجْزِيَ قَوْمًا بِما كَانُوا يَكْسِبُونَ |
15 |
هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045015.mp3
|
مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ |
16 |
سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045016.mp3
|
وَلَقَدْ آتَيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ |
17 |
هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045017.mp3
|
وَآتَيْنَاهُم بَيِّنَاتٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَمَا اخْتَلَفُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمْ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ |
18 |
له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045018.mp3
|
ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ |
19 |
بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045019.mp3
|
إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا عَنكَ مِنَ اللَّهِ شَيئًا وإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ |
20 |
ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045020.mp3
|
هَذَا بَصَائِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمِ يُوقِنُونَ |
21 |
ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045021.mp3
|
أًمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أّن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاء مَّحْيَاهُم وَمَمَاتُهُمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ |
22 |
خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045022.mp3
|
وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ |
23 |
هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045023.mp3
|
أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ |
24 |
خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045024.mp3
|
وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ وَمَا لَهُم بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ |
25 |
کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/045025.mp3
|
وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
26 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045026.mp3
|
قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيبَ فِيهِ وَلَكِنَّ أَكَثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ |
27 |
هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045027.mp3
|
وَلَلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرضِ وَيَومَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ |
28 |
ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045028.mp3
|
وَتَرَى كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَى إِلَى كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ |
29 |
ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045029.mp3
|
هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِالْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ |
30 |
جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045030.mp3
|
فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِي رَحْمَتِهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ |
31 |
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045031.mp3
|
وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا أَفَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَاسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ |
32 |
کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/045032.mp3
|
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَالسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِي مَا السَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ |
33 |
ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045033.mp3
|
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا عَمِلُوا وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون |
34 |
پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045034.mp3
|
وَقِيلَ الْيَوْمَ نَنسَاكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَاء يَوْمِكُمْ هَذَا وَمَأْوَاكُمْ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّاصِرِينَ |
35 |
ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045035.mp3
|
ذَلِكُم بِأَنَّكُمُ اتَّخَذْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فَالْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ |
36 |
جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045036.mp3
|
فَلِلَّهِ الْحَمْدُ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَرَبِّ الْأَرْضِ رَبِّ الْعَالَمِينَ |
37 |
هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/045037.mp3
|
وَلَهُ الْكِبْرِيَاء فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ |