1 |
(ص) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقره) بده، سوێند به‌م قورئانه که خاوه‌نی ئامۆژگاری و شکۆمه‌ندی و قه‌در و ڕێزه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038001.mp3
|
ص وَالْقُرْآنِ ذِي الذِّكْرِ |
2 |
که‌چی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون (بڕوا به‌م قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که‌م و کووری و ناته‌واوی له‌م قورئانه‌دا هه‌بیت) به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌زل ده‌زانن و بڕیاریانداوه لووت به‌رز بن له ئاستیدا و دژایه‌تی بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038002.mp3
|
بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي عِزَّةٍ وَشِقَاقٍ |
3 |
چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کرد، شیوه‌ن و زاریان بوو، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو، وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038003.mp3
|
كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ فَنَادَوْا وَلَاتَ حِينَ مَنَاصٍ |
4 |
بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038004.mp3
|
وَعَجِبُوا أَن جَاءهُم مُّنذِرٌ مِّنْهُمْ وَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا سَاحِرٌ كَذَّابٌ |
5 |
(هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038005.mp3
|
أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ |
6 |
ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره)...!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038006.mp3
|
وَانطَلَقَ الْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ امْشُوا وَاصْبِرُوا عَلَى آلِهَتِكُمْ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ يُرَادُ |
7 |
ئێمه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مه‌سیحیه و سێ خوا ده‌په‌رستن) نه‌بیستووه! ئه‌مه هه‌ر ته‌نها شتێکی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و دروستکراوه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038007.mp3
|
مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي الْمِلَّةِ الْآخِرَةِ إِنْ هَذَا إِلَّا اخْتِلَاقٌ |
8 |
هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا ڕه‌وایه له نێوان ئێمه‌ماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابه‌زێت؟! خوا ده‌فه‌رموێت: نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌ر له گوماندان به‌رامبه‌ر قورئانه‌که‌ی من، جا ئه‌گه‌ر سزا‌و ئازاری من بچێژن (ئه‌وسا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن)؟!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038008.mp3
|
أَأُنزِلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ مِن بَيْنِنَا بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِّن ذِكْرِي بَلْ لَمَّا يَذُوقُوا عَذَابِ |
9 |
مه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته که زاتێکی باڵاده‌ست و به‌خشنده‌یه (تا دیاریکردنی پێغه‌مبه‌ریش به‌ویستی ئه‌وان بێت)؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038009.mp3
|
أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ الْعَزِيزِ الْوَهَّابِ |
10 |
ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێر‌و بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا...!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038010.mp3
|
أَمْ لَهُم مُّلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ |
11 |
سه‌ربازانێکی زۆر وا له‌وێن، له ده‌سته‌و گرۆ جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه تێکده‌شکێن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038011.mp3
|
جُندٌ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌ مِّنَ الْأَحْزَابِ |
12 |
پێش ئه‌مان قه‌ومی نوح و عاد و فیرعه‌ونی خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات (مه‌به‌ست ئه‌هرامه‌کانه) |
/content/ayah/audio/hudhaify/038012.mp3
|
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ ذُو الْأَوْتَادِ |
13 |
هه‌روه‌ها ثمود، قه‌ومی صالح و قه‌ومی لوط و خاوه‌ن باخه چڕ‌و پڕه‌کان، ئائه‌و ده‌سته و گرۆیانه (هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی ئاین و به‌رنامه‌ی خوایان کرد، خوای گه‌وره‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌موویانی ڕیشه‌که‌ن کرد). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038013.mp3
|
وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍ وَأَصْحَابُ الأَيْكَةِ أُوْلَئِكَ الْأَحْزَابُ |
14 |
هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی و به‌و کاره‌یان، خۆیان شایسته‌ی تۆڵه‌ی ئیمه کرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038014.mp3
|
إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ |
15 |
ئه‌وانه چاوه‌ڕانی هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نها یه‌کده‌نگی سامناکی گه‌وره نه‌بێت، که کت‌وپڕ ڕووده‌دات و پێویستی به دووباره بوونه‌وه نیه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038015.mp3
|
وَمَا يَنظُرُ هَؤُلَاء إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍ |
16 |
که‌چی خه‌ڵکی نه‌فام ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه، پێمان ببه‌خشه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038016.mp3
|
وَقَالُوا رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ الْحِسَابِ |
17 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038017.mp3
|
اصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ذَا الْأَيْدِ إِنَّهُ أَوَّابٌ |
18 |
به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038018.mp3
|
إِنَّا سَخَّرْنَا الْجِبَالَ مَعَهُ يُسَبِّحْنَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِشْرَاقِ |
19 |
هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038019.mp3
|
وَالطَّيْرَ مَحْشُورَةً كُلٌّ لَّهُ أَوَّابٌ |
20 |
ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038020.mp3
|
وَشَدَدْنَا مُلْكَهُ وَآتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ |
21 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گهیشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038021.mp3
|
وَهَلْ أَتَاكَ نَبَأُ الْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا الْمِحْرَابَ |
22 |
کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038022.mp3
|
إِذْ دَخَلُوا عَلَى دَاوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَى بَعْضُنَا عَلَى بَعْضٍ فَاحْكُم بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَى سَوَاء الصِّرَاطِ |
23 |
یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038023.mp3
|
إِنَّ هَذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ |
24 |
داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد... |
/content/ayah/audio/hudhaify/038024.mp3
|
قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَى نِعَاجِهِ وَإِنَّ كَثِيراً مِّنْ الْخُلَطَاء لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ |
25 |
ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038025.mp3
|
فَغَفَرْنَا لَهُ ذَلِكَ وَإِنَّ لَهُ عِندَنَا لَزُلْفَى وَحُسْنَ مَآبٍ |
26 |
ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038026.mp3
|
يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ |
27 |
ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038027.mp3
|
وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاء وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ذَلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ |
28 |
نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038028.mp3
|
أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ |
29 |
ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038029.mp3
|
كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ |
30 |
ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038030.mp3
|
وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ |
31 |
کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038031.mp3
|
إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ |
32 |
ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038032.mp3
|
فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّى تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ |
33 |
له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038033.mp3
|
رُدُّوهَا عَلَيَّ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ |
34 |
سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038034.mp3
|
وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ وَأَلْقَيْنَا عَلَى كُرْسِيِّهِ جَسَدًا ثُمَّ أَنَابَ |
35 |
وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038035.mp3
|
قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ |
36 |
ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038036.mp3
|
فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاء حَيْثُ أَصَابَ |
37 |
هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038037.mp3
|
وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاء وَغَوَّاصٍ |
38 |
هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038038.mp3
|
وَآخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ |
39 |
ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038039.mp3
|
هَذَا عَطَاؤُنَا فَامْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍ |
40 |
بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038040.mp3
|
وَإِنَّ لَهُ عِندَنَا لَزُلْفَى وَحُسْنَ مَآبٍ |
41 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038041.mp3
|
وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ |
42 |
ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038042.mp3
|
ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ |
43 |
ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038043.mp3
|
وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنَّا وَذِكْرَى لِأُوْلِي الْأَلْبَابِ |
44 |
(ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038044.mp3
|
وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْرِب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ |
45 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038045.mp3
|
وَاذْكُرْ عِبَادَنَا إبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ أُوْلِي الْأَيْدِي وَالْأَبْصَارِ |
46 |
ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038046.mp3
|
إِنَّا أَخْلَصْنَاهُم بِخَالِصَةٍ ذِكْرَى الدَّارِ |
47 |
به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038047.mp3
|
وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ الْمُصْطَفَيْنَ الْأَخْيَارِ |
48 |
هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038048.mp3
|
وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَذَا الْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنْ الْأَخْيَارِ |
49 |
ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038049.mp3
|
هَذَا ذِكْرٌ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَآبٍ |
50 |
باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038050.mp3
|
جَنَّاتِ عَدْنٍ مُّفَتَّحَةً لَّهُمُ الْأَبْوَابُ |
51 |
تیایدا به ئاسووده‌یی شانیان داداوه، به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زۆر و خواردنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر ده‌که‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038051.mp3
|
مُتَّكِئِينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ وَشَرَابٍ |
52 |
هه‌روه‌ها حۆری هاوته‌مه‌نی به حه‌یاو شه‌رم لایانه، که ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌کانیانن و چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038052.mp3
|
وَعِندَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ أَتْرَابٌ |
53 |
جا ئا ئه‌م به‌ڵێنی نازو نیعمه‌ته‌ی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئاماده‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038053.mp3
|
هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ الْحِسَابِ |
54 |
به‌ڕاستی ئه‌مه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ به‌خته‌وه‌ران، هه‌رگیز ته‌واو نابێت و کۆتایی نایه‌ت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038054.mp3
|
إِنَّ هَذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُ مِن نَّفَادٍ |
55 |
ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان، به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038055.mp3
|
هَذَا وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ |
56 |
دۆزه‌خه، که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038056.mp3
|
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ |
57 |
ئه‌مه و، ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038057.mp3
|
هَذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ |
58 |
شتی تریس له‌و بابه‌تانه هه‌مه‌جۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038058.mp3
|
وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ |
59 |
(کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن هه‌ندێ فریشته پێیان ده‌ڵێن:) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038059.mp3
|
هَذَا فَوْجٌ مُّقْتَحِمٌ مَّعَكُمْ لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ |
60 |
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه، ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038060.mp3
|
قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ |
61 |
دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038061.mp3
|
قَالُوا رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِي النَّارِ |
62 |
هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038062.mp3
|
وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَى رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ الْأَشْرَارِ |
63 |
کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن، توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین، یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/038063.mp3
|
أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ |
64 |
به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038064.mp3
|
إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ |
65 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038065.mp3
|
قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ |
66 |
ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038066.mp3
|
رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ |
67 |
پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038067.mp3
|
قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ |
68 |
به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038068.mp3
|
أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ |
69 |
خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038069.mp3
|
مَا كَانَ لِي مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ |
70 |
وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038070.mp3
|
إِن يُوحَى إِلَيَّ إِلَّا أَنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ |
71 |
کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038071.mp3
|
إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِن طِينٍ |
72 |
جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038072.mp3
|
فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ |
73 |
هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038073.mp3
|
فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ |
74 |
جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038074.mp3
|
إِلَّا إِبْلِيسَ اسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنْ الْكَافِرِينَ |
75 |
خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038075.mp3
|
قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ |
76 |
شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038076.mp3
|
قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ |
77 |
خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038077.mp3
|
قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ |
78 |
به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038078.mp3
|
وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى يَوْمِ الدِّينِ |
79 |
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038079.mp3
|
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ |
80 |
خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/038080.mp3
|
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ |
81 |
تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038081.mp3
|
إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ |
82 |
ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038082.mp3
|
قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ |
83 |
جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/038083.mp3
|
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ |
84 |
په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038084.mp3
|
قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ |
85 |
سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038085.mp3
|
لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ |
86 |
جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038086.mp3
|
قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُتَكَلِّفِينَ |
87 |
ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038087.mp3
|
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ |
88 |
به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/038088.mp3
|
وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ |