1 |
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036001.mp3
|
يس |
2 |
سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036002.mp3
|
وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ |
3 |
به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036003.mp3
|
إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ |
4 |
له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036004.mp3
|
عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ |
5 |
ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036005.mp3
|
تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ |
6 |
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036006.mp3
|
لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ |
7 |
سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036007.mp3
|
لَقَدْ حَقَّ الْقَوْلُ عَلَى أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ |
8 |
به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036008.mp3
|
إِنَّا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِهِمْ أَغْلاَلاً فَهِيَ إِلَى الأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ |
9 |
هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036009.mp3
|
وَجَعَلْنَا مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ |
10 |
ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036010.mp3
|
وَسَوَاء عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ |
11 |
بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036011.mp3
|
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ |
12 |
بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036012.mp3
|
إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ |
13 |
نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036013.mp3
|
وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلاً أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءهَا الْمُرْسَلُونَ |
14 |
سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036014.mp3
|
إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ |
15 |
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036015.mp3
|
قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمن مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ تَكْذِبُونَ |
16 |
پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036016.mp3
|
قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ |
17 |
ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036017.mp3
|
وَمَا عَلَيْنَا إِلاَّ الْبَلاَغُ الْمُبِينُ |
18 |
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036018.mp3
|
قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ |
19 |
پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036019.mp3
|
قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْتُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ |
20 |
ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036020.mp3
|
وَجَاء مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَى قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ |
21 |
شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036021.mp3
|
اتَّبِعُوا مَن لاَّ يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ |
22 |
دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نه‌په‌رستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036022.mp3
|
وَمَا لِي لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ |
23 |
ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036023.mp3
|
أَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَن بِضُرٍّ لاَّ تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلاَ يُنقِذُونِ |
24 |
بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036024.mp3
|
إِنِّي إِذًا لَّفِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ |
25 |
به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036025.mp3
|
إِنِّي آمَنتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ |
26 |
(دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036026.mp3
|
قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ |
27 |
به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036027.mp3
|
بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ |
28 |
خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036028.mp3
|
وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِنْ جُندٍ مِّنَ السَّمَاء وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ |
29 |
به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036029.mp3
|
إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ |
30 |
په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036030.mp3
|
يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون |
31 |
ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036031.mp3
|
أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ |
32 |
که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036032.mp3
|
وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ |
33 |
له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036033.mp3
|
وَآيَةٌ لَّهُمُ الْأَرْضُ الْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ |
34 |
هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه.... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036034.mp3
|
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّاتٍ مِن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنْ الْعُيُونِ |
35 |
بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سوپاسگوزاری ناکه‌ن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036035.mp3
|
لِيَأْكُلُوا مِن ثَمَرِهِ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ أَفَلَا يَشْكُرُونَ |
36 |
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036036.mp3
|
سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ |
37 |
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036037.mp3
|
وَآيَةٌ لَّهُمْ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ |
38 |
خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036038.mp3
|
وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ |
39 |
هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036039.mp3
|
وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ |
40 |
نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036040.mp3
|
لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ |
41 |
به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036041.mp3
|
وَآيَةٌ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ |
42 |
هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد |
/content/ayah/audio/hudhaify/036042.mp3
|
وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِ مَا يَرْكَبُونَ |
43 |
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن..... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036043.mp3
|
وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ |
44 |
مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036044.mp3
|
إِلَّا رَحْمَةً مِّنَّا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ |
45 |
کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036045.mp3
|
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ |
46 |
هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036046.mp3
|
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ آيَةٍ مِّنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ |
47 |
کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036047.mp3
|
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقَكُمْ اللَّهُ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَاء اللَّهُ أَطْعَمَهُ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ |
48 |
بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036048.mp3
|
وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
49 |
ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036049.mp3
|
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ |
50 |
ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036050.mp3
|
فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً وَلَا إِلَى أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ |
51 |
پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036051.mp3
|
وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَى رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ |
52 |
به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036052.mp3
|
قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ |
53 |
له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036053.mp3
|
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ |
54 |
ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036054.mp3
|
فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ |
55 |
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036055.mp3
|
إِنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ |
56 |
خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036056.mp3
|
هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِي ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِؤُونَ |
57 |
میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036057.mp3
|
لَهُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ |
58 |
هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036058.mp3
|
سَلَامٌ قَوْلًا مِن رَّبٍّ رَّحِيمٍ |
59 |
له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036059.mp3
|
وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ |
60 |
ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036060.mp3
|
أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ |
61 |
به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036061.mp3
|
وَأَنْ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ |
62 |
بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036062.mp3
|
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّا كَثِيراً أَفَلَمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ |
63 |
ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036063.mp3
|
هَذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ |
64 |
ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036064.mp3
|
اصْلَوْهَا الْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ |
65 |
ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036065.mp3
|
الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ |
66 |
خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگا‌که‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036066.mp3
|
وَلَوْ نَشَاء لَطَمَسْنَا عَلَى أَعْيُنِهِمْ فَاسْتَبَقُوا الصِّرَاطَ فَأَنَّى يُبْصِرُونَ |
67 |
یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036067.mp3
|
وَلَوْ نَشَاء لَمَسَخْنَاهُمْ عَلَى مَكَانَتِهِمْ فَمَا اسْتَطَاعُوا مُضِيًّا وَلَا يَرْجِعُونَ |
68 |
خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036068.mp3
|
وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَفَلَا يَعْقِلُونَ |
69 |
(دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036069.mp3
|
وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنبَغِي لَهُ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُّبِينٌ |
70 |
ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/036070.mp3
|
لِيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ |
71 |
باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟ |
/content/ayah/audio/hudhaify/036071.mp3
|
أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ |
72 |
ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036072.mp3
|
وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ |
73 |
هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036073.mp3
|
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَمَشَارِبُ أَفَلَا يَشْكُرُونَ |
74 |
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036074.mp3
|
وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لَعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ |
75 |
به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036075.mp3
|
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌ مُّحْضَرُونَ |
76 |
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036076.mp3
|
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ |
77 |
ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036077.mp3
|
أَوَلَمْ يَرَ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ |
78 |
نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/036078.mp3
|
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ |
79 |
پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه).... |
/content/ayah/audio/hudhaify/036079.mp3
|
قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ |
80 |
ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036080.mp3
|
الَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ |
81 |
ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036081.mp3
|
أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُم بَلَى وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ |
82 |
بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036082.mp3
|
إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ |
83 |
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/036083.mp3
|
فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ |