1 |
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015001.mp3
|
الَرَ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ وَقُرْآنٍ مُّبِينٍ |
2 |
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015002.mp3
|
رُّبَمَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْ كَانُواْ مُسْلِمِينَ |
3 |
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015003.mp3
|
ذَرْهُمْ يَأْكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلْهِهِمُ الأَمَلُ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ |
4 |
هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015004.mp3
|
وَمَا أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلاَّ وَلَهَا كِتَابٌ مَّعْلُومٌ |
5 |
هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015005.mp3
|
مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ |
6 |
(خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015006.mp3
|
وَقَالُواْ يَا أَيُّهَا الَّذِي نُزِّلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌ |
7 |
ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015007.mp3
|
لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِالْمَلائِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ |
8 |
(خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015008.mp3
|
مَا نُنَزِّلُ الْمَلائِكَةَ إِلاَّ بِالحَقِّ وَمَا كَانُواْ إِذًا مُّنظَرِينَ |
9 |
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015009.mp3
|
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ |
10 |
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015010.mp3
|
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي شِيَعِ الأَوَّلِينَ |
11 |
خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015011.mp3
|
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ |
12 |
ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015012.mp3
|
كَذَلِكَ نَسْلُكُهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ |
13 |
له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015013.mp3
|
لاَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ الأَوَّلِينَ |
14 |
(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)... |
/content/ayah/audio/hudhaify/015014.mp3
|
وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاء فَظَلُّواْ فِيهِ يَعْرُجُونَ |
15 |
ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015015.mp3
|
لَقَالُواْ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ |
16 |
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015016.mp3
|
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِي السَّمَاء بُرُوجًا وَزَيَّنَّاهَا لِلنَّاظِرِينَ |
17 |
هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015017.mp3
|
وَحَفِظْنَاهَا مِن كُلِّ شَيْطَانٍ رَّجِيمٍ |
18 |
مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015018.mp3
|
إِلاَّ مَنِ اسْتَرَقَ السَّمْعَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ مُّبِينٌ |
19 |
زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015019.mp3
|
وَالأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْزُونٍ |
20 |
له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015020.mp3
|
وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُ بِرَازِقِينَ |
21 |
هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015021.mp3
|
وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ عِندَنَا خَزَائِنُهُ وَمَا نُنَزِّلُهُ إِلاَّ بِقَدَرٍ مَّعْلُومٍ |
22 |
(یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015022.mp3
|
لَوَاقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ |
23 |
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015023.mp3
|
وَإنَّا لَنَحْنُ نُحْيِي وَنُمِيتُ وَنَحْنُ الْوَارِثُونَ |
24 |
سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015024.mp3
|
وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَأْخِرِينَ |
25 |
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015025.mp3
|
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ |
26 |
سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015026.mp3
|
وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ |
27 |
په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015027.mp3
|
وَالْجَآنَّ خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ السَّمُومِ |
28 |
یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015028.mp3
|
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ |
29 |
جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015029.mp3
|
فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ |
30 |
ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015030.mp3
|
فَسَجَدَ الْمَلآئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ |
31 |
جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015031.mp3
|
إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ |
32 |
ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015032.mp3
|
قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلاَّ تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ |
33 |
شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015033.mp3
|
قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ |
34 |
خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015034.mp3
|
قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ |
35 |
به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015035.mp3
|
وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ |
36 |
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015036.mp3
|
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ |
37 |
خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015037.mp3
|
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ |
38 |
تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015038.mp3
|
إِلَى يَومِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ |
39 |
ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015039.mp3
|
قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ |
40 |
بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015040.mp3
|
إِلاَّ عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ |
41 |
خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015041.mp3
|
قَالَ هَذَا صِرَاطٌ عَلَيَّ مُسْتَقِيمٌ |
42 |
به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015042.mp3
|
إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلاَّ مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ |
43 |
بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015043.mp3
|
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ |
44 |
حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015044.mp3
|
لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ |
45 |
(له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015045.mp3
|
إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ |
46 |
پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015046.mp3
|
ادْخُلُوهَا بِسَلاَمٍ آمِنِينَ |
47 |
له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015047.mp3
|
وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَى سُرُرٍ مُّتَقَابِلِينَ |
48 |
هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015048.mp3
|
لاَ يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ |
49 |
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015049.mp3
|
نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ |
50 |
بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015050.mp3
|
وَ أَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الأَلِيمَ |
51 |
هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام |
/content/ayah/audio/hudhaify/015051.mp3
|
وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِ بْراَهِيمَ |
52 |
کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین!!. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015052.mp3
|
إِذْ دَخَلُواْ عَلَيْهِ فَقَالُواْ سَلامًا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ |
53 |
فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015053.mp3
|
قَالُواْ لاَ تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلامٍ عَلِيمٍ |
54 |
ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015054.mp3
|
قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِي عَلَى أَن مَّسَّنِيَ الْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ |
55 |
فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015055.mp3
|
قَالُواْ بَشَّرْنَاكَ بِالْحَقِّ فَلاَ تَكُن مِّنَ الْقَانِطِينَ |
56 |
ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015056.mp3
|
قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِ إِلاَّ الضَّآلُّونَ |
57 |
(ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه) |
/content/ayah/audio/hudhaify/015057.mp3
|
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ |
58 |
فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015058.mp3
|
قَالُواْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ مُّجْرِمِينَ |
59 |
به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015059.mp3
|
إِلاَّ آلَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ |
60 |
جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015060.mp3
|
إِلاَّ امْرَأَتَهُ قَدَّرْنَا إِنَّهَا لَمِنَ الْغَابِرِينَ |
61 |
ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط... |
/content/ayah/audio/hudhaify/015061.mp3
|
فَلَمَّا جَاء آلَ لُوطٍ الْمُرْسَلُونَ |
62 |
پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون... |
/content/ayah/audio/hudhaify/015062.mp3
|
قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ مُّنكَرُونَ |
63 |
دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی... |
/content/ayah/audio/hudhaify/015063.mp3
|
قَالُواْ بَلْ جِئْنَاكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمْتَرُونَ |
64 |
ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین... |
/content/ayah/audio/hudhaify/015064.mp3
|
وَأَتَيْنَاكَ بَالْحَقِّ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ |
65 |
به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015065.mp3
|
فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَّيْلِ وَاتَّبِعْ أَدْبَارَهُمْ وَلاَ يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ وَامْضُواْ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ |
66 |
ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015066.mp3
|
وَقَضَيْنَا إِلَيْهِ ذَلِكَ الأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَؤُلاء مَقْطُوعٌ مُّصْبِحِينَ |
67 |
ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015067.mp3
|
وَجَاء أَهْلُ الْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ |
68 |
لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015068.mp3
|
قَالَ إِنَّ هَؤُلاء ضَيْفِي فَلاَ تَفْضَحُونِ |
69 |
له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015069.mp3
|
وَاتَّقُوا اللّهَ وَلاَ تُخْزُونِ |
70 |
(شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت! |
/content/ayah/audio/hudhaify/015070.mp3
|
قَالُوا أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ الْعَالَمِينَ |
71 |
لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015071.mp3
|
قَالَ هَؤُلاء بَنَاتِي إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ |
72 |
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015072.mp3
|
لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ |
73 |
جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015073.mp3
|
فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ |
74 |
ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015074.mp3
|
فَجَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ |
75 |
بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015075.mp3
|
إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ |
76 |
بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015076.mp3
|
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍ مُّقيمٍ |
77 |
به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015077.mp3
|
إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّلْمُؤمِنِينَ |
78 |
دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015078.mp3
|
وَإِن كَانَ أَصْحَابُ الأَيْكَةِ لَظَالِمِينَ |
79 |
ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015079.mp3
|
فَانتَقَمْنَا مِنْهُمْ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍ مُّبِينٍ |
80 |
سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثه‌مود، تیادا ژیاوه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015080.mp3
|
وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَابُ الحِجْرِ الْمُرْسَلِينَ |
81 |
ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015081.mp3
|
وَآتَيْنَاهُمْ آيَاتِنَا فَكَانُواْ عَنْهَا مُعْرِضِينَ |
82 |
ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015082.mp3
|
وَكَانُواْ يَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا آمِنِينَ |
83 |
ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015083.mp3
|
فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ |
84 |
ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015084.mp3
|
فَمَا أَغْنَى عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَكْسِبُونَ |
85 |
ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015085.mp3
|
وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلاَّ بِالْحَقِّ وَإِنَّ السَّاعَةَ لآتِيَةٌ فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ |
86 |
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015086.mp3
|
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْخَلاَّقُ الْعَلِيمُ |
87 |
سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015087.mp3
|
وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ |
88 |
جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015088.mp3
|
لاَ تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ وَلاَ تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ |
89 |
بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015089.mp3
|
وَقُلْ إِنِّي أَنَا النَّذِيرُ الْمُبِينُ |
90 |
هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015090.mp3
|
كَمَا أَنزَلْنَا عَلَى المُقْتَسِمِينَ |
91 |
ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015091.mp3
|
الَّذِينَ جَعَلُوا الْقُرْآنَ عِضِينَ |
92 |
سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015092.mp3
|
فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِيْنَ |
93 |
له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015093.mp3
|
عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ |
94 |
هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015094.mp3
|
فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ |
95 |
ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015095.mp3
|
إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ |
96 |
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015096.mp3
|
الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللّهِ إِلـهًا آخَرَ فَسَوْفَ يَعْمَلُونَ |
97 |
سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015097.mp3
|
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ |
98 |
(جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه. |
/content/ayah/audio/hudhaify/015098.mp3
|
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ |
99 |
به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان). |
/content/ayah/audio/hudhaify/015099.mp3
|
وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ |